بەرهەمهێنانی تلیاک و حەشیش لە ئەفغانستان دابەزیوە

14-10-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەفغانستان تلیاک
A+ A-

رووداو-AP

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی ئەفغانستان دەرکەوتووە ئاستی بەرهەمهێنانی تلیاک لەو وڵاتە لەمساڵدا بەرێژەی 48% دابەزیوە.


لە کۆنفەرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە کابۆل نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە تاوان و ماددەهۆشبەرەکان لەگەڵ وەزارەتی دژ بە بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکانی ئەفغانستان ئاکامەکانی ئەو لێکۆڵینەوەیانە بڵاوکردەوە.

ئاندرەی ئاڤیتیسیان بەڕێوەبەری ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند" ساڵی 2015 بڕی 3 هەزار و 300 تۆن تلیاک لە ئەفغانستان بەرهەمهاتووە کە بەراورد بە 6 هەزار و 400 تۆنی ساڵی پێشووتری بەرێژەی 48% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بەرهەمهێنانی حەشیشیش بەرێژەی 19% کەمیکردووە. بەرپرسانی ئەمنی ئەفغانستان دەڵێن 252 قاچاغچی ماددەهۆشبەرەکانیان دەستبەسەرکردووە.

لە ساڵی 1992-ی زایینی بەدواوە ئەفغانستان گەورەترین بەرهەمهێنەری ماددەی هۆشبەرە لە جیهاندا، بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2014 رێژەی 260 هەزار هێکتار لە زەوییەکانی ئەفغانستان تایبەتە بە بەرهەمهێنانی خەشخاش و 411 هەزار 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە