سبەی شاندی باڵای ئەمنیی عێراق و تورکیا کۆدەبنەوە

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندی باڵای ئەمنیی عێراق - تورکیا چوارەمین کۆبوونەوەیان لە ئەنقەرە بە سەرۆکایەتیی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات دەکەن. 
 
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 14ـی ئابی 2024، شاندی باڵای ئەمنیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ شاندی باڵای ئەمنیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە ئەنقەرە چوارەمین کۆبوونەوەی ئاساییان بۆ ئاستبەرزی میکانیزمی ئەمنی بکەن. 
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەرەتا هاکان فیدان و فوئاد حوسێن کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی دەکەن و دواتر سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی شاندە هاوبەشەکە دەکەن. تێیدا بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە ستراتیژییەکان کە لەنێوان محەممەد شیاع سوودانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پرسی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر واژۆی لەسەرکراوە. 
 
ئەمڕۆش، یاریدەدەرانی وەزیری دەرەوەی عێراق و تورکیا لە ئەنقەرە ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکەی سبەی دەکەن. 
 
یەکەم کۆبوونەوەی ئاستبەرزی میکانیزمی ئەمنی نێوان عێراق و تورکیا لە 2019 لە ئەنقەرە کرا. کۆبوونەوەی دووەم لە رۆژی 19ـی کانوونی یەکەمی 2023 بەڕێوەچوو. بۆ یەکەمجار لە راگەیێندراوی کۆتاییدا پەکەکە وەک "هەڕەشەی هاوبەش" ناسێندرا. 
 
رۆژی 14ـی ئاداری 2024، سێیەم کۆبوونەوە لە بەغدا بەڕێوەچوو. لەم کۆبوونەوەیەدا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پەکەکە ـی خستە لیستی رێکخراوە قەدەخەکراوەکانی عێراق. کۆبوونەوەی چوارەمیش بڕیارە رۆژی 15ـی ئابی 2024 بکرێت. 
 
لە کۆبوونەوەکەی رۆژی پێنجشەممەدا، تورکیا هەوڵدەدات عێراق هەنگاوی یاسایی بەرجەستەکراو بگرێتەبەر لە بواری بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە. بۆ ئەمەش مەبەستیەتی پەیوەندییەکان لەم رووەدا بەدامەزراوەیی بکرێت. 
 
رۆژی 9ـی ئابی 2024 هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی هاتنی شاندی باڵای عێراق بۆ تورکیا و پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق، رایگەیاند: "لەگەڵ عێراق بەردەوامین لە بە دامەزراوەکردنی پەیوەندییەکانمان. لەم چوارچێوەیەدا هەنگاوی گرنگمان ناوە، بەتایبەتی دوای سەردانی بەڕێز سەرۆککۆمارمان کە 27 رێککەوتننامە واژۆ کرا ئیدی تیمی هاوبەشی هەردوو وڵات لەسەر ئاستی باڵا بەردەوامن لە کۆبوونەوە و چالاکییەکانیان."
 
رۆژی 22ـی نیسانی 2024 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی بەغدا و دواتریش سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. 27 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە سەرجەم بوارەکاندا واژۆ کران. بەرچاوترینیان رێککەوتنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاو بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئێمە، ئێستا لە قۆناخی ئامادەییداین

میدیای ئەمریکی: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زۆر نزیکە

لیۆنید رێزنیک، بەرپرسی هۆبەی ئامادەکاریی و فریاگوزاری لە شارەوانی حەیفا دەڵێت، "ئێمە لە سەرەتای جەنگەوە لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە لێرەین و تیمەکەمان 24 کاژێر کار دەکەن، بەتایبەتی لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا؛ بەهۆی هەموو ئەو گرژیانەی لە ناوچەکە هەن."