شوێنەواری برینێکی گەورە لەسەر کوڵمێکی ناسکۆڵە

14-08-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
یارای چوار ساڵان وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
یارای چوار ساڵان وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
نیشانەکردن بەیرووت تەقینەوە لوبنان
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

کچۆڵەیەکی چوار ساڵان لەکاتی تەقینەوەکەی بەیرووتدا روخسارە ناسکەکەی بریندار دەبێت کە رەنگە شوێنەواری برینێکی گەورە بۆ هەمیشە بەسەر کوڵمیەوە جێبهێڵێت.
 
تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتی پایتەختی لوبنان جیاوازیی لەنێوان منداڵ و گەورەدا نەکردووە و یارای چوار ساڵان و کەسوکارەکەی پێکەوە بریندار بوون.
 
برینەکەی یارا لەسەر کوڵمە گەشەکانیەتی کە پارچەی شووشەی بەر کەوتووە و لە چوار لاوە بە قووڵی بڕاوە. هاوکات خێزانەکەیشی زیانێکی ماددیی زۆری بەرکەوتووە.
 
هەر لە تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتدا چەندین منداڵی دیکە بریندار بوون یان گیانیان لەدەستداوە کە یەکێک لەوانە ئەلیکساندرای سێ ساڵان بوو کە بە "فریشتەکەی بەیرووت" بەناوبانگ بوو و بەسەختی برینداربوو، جەستە ناسکەکەی نەیتوانی بەرگەی ئەو برینانە بگرێت و دواجار ماڵئاوایی کرد.
 

یارای چوار ساڵان

یەکێکی دیکە لە چیرۆکەکانی رووداوکەی بەیرووت کە دەنگدانەوەی زۆری هەبوو گیانلەدەستدانی کچە کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوە بوو لە بەیرووت، سەحەر تەمەنی 25 ساڵ بوو، دەستگیرانداربوو و بڕیاربوو ساڵی داهاتوو بگوازرێتەوە.
 
رۆژی سێشەممە 4ی ئاب تەقینەوەیەک لە بەندەری بەیرووت روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 171 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش برینداربوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵا لە گوندێکی باشووری لوبنان لە 4-4-2025، وێنە: Rabih DAHER / AFP

لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دوو کەس کوژران

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان دەڵێت، لە بۆردوومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری وڵاتەکە، دوو کەس کوژران. ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشی کردووەتە سەر چەند چەکدارێکی حیزبوڵڵا.