گوتەبێژی پێشووی سێنتکۆم: چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ سوپای ئەمریکا لە عێراق و سووریا بکشێنێتەوە

13-11-2024
نیاز مستەفا
هێزێکی ئەمریکی و لۆگۆی سێنتکۆم
هێزێکی ئەمریکی و لۆگۆی سێنتکۆم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبیژی پێشووی سێنتکۆم دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و سووریا بکشێنێتەوە، ئەوەش مەترسیی بەهێزبوونەوەی داعش زیاد دەکات.
 
رۆژی چوارشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2024 جۆی بوچینۆ، گوتەبێژی پێشووی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێشبینی دەکەم و پێموایە سەرۆک ترەمپ بە وردی بیر لە بردنەدەرەوەی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و عێراق دەکاتەوە. پێشتر باسی ئەمەی کردووە."
 
دۆناڵد ترەمپ ساڵی 2019 باسی لەوە دەکرد هەموو هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دەباتە دەرەوە، گوتەبێژی پێشووی سێنتکۆم دەڵێت، ئەو کات وەزیری بەرگری دژی بڕیارەکە وەستایەوە، ئەویش بڕیارەکەی گۆڕی. بەڵێ، سەرۆک ترەمپ ئەو کارە دەکات."
 
گوتەبیژی پێشووی سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کرد، "بنەمایەکی رێکخراو بۆ دۆناڵد ترەمپ بۆ سیاسەتی دەرەوە هەبێت ئەوەیە کە نابێت هێزەکانمان لە وڵاتانی دیکەی جیهان بن. پێموایە ئەمجارە قسەکەی جێبەجێ دەکات و هەموو هێزەکان لە سووریا دەباتە دەرەوە."
 
سەبارەت بە کاریگەریی جێبەجێکردنی ئەو رێکارە لەلایەن ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە بوچینۆ گوتی، "پێموایە کاریگەرییەکە لەسەر ئەمریکا زۆر سنووردار دەبێت، بەڵام بۆ ناوچەکە زۆر گەورە دەبێت، چونکە داعش دەتوانێت لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رەگ دابکوتێت و بەردەوام بێت لە بەهێزبوونەوە، تەنانەت لەوانەیە لەوێوە بڕواتە وڵاتان و ناوچەکانی دیکە. ئەمە ئەوەیە کە نیگەرانم دەکات."
 
لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا، ئەمریکا نزیکەی 900 سەربازی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان هەیە. زۆربەیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر جێگیر کراون.
 
بەگوێرەی سوپای ئەمریکا، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە 153 هێرش لە عێراق و سووریا راگەیاندووە؛ لە تەواوی ساڵی 2023 بەرپرسیارێتیی لە 121 هێرش راگەیاندبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.