لە لوبنان یانەیەکی شەوانە دەکرێتە پەناگەی ئاوارەکان

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
لەم یانەیەی شەواندا سەرووی 400 ئاوارە جێگەیان کراوەتەوە
لەم یانەیەی شەواندا سەرووی 400 ئاوارە جێگەیان کراوەتەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
شەڕی چەکدارانی بزووتنەوەی حیزبوڵڵا و ئیسرائیل، یانەیەکی شەوانە لە لوبنان دەکاتە پەناگەی ئاوارەکان.
 
لەمێژ نییە ئەم یانەی شەوانەی بەیرووت پڕ بوو لە 'ئەهلی کەیفوسەفا'، بەڵام ئێستا بەهۆی شەڕ بۆ پەناگەی ئاوارەکان گۆڕاوە. 
 
جایلا ئرانی، بەڕێوەبەری یانەکەی شەوانە دەڵێ "لە دوای ئەو بۆردوومانەی بووە هۆی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، کار و کاسبی نەما و هەموو شتێك وەستا، خاوەنی ئەم یانەیە خەڵکی زۆری بینی کە لەسەر شەقامەکان بوون، بۆیە دەستپێشخەریی کرد و گوتی 'وەرن لەم یانەیە بمێننەوە.' بابەتەکە بەو جۆرە دەستیپێکرد." 
 
لەم یانەیەدا سەرووی 400 ئاوارە جێگەیان کراوەتەوە، کە زۆربەیان موسڵمانی شیعەمەزهەبن. 
 
عەلی حەمییە، یەکێک لەو ئاوارانەی لە یانەکە داڵدەدراوە، دەڵێ "پێیان گوتم 'تۆ، بەڕاستی لە یانەی شەوانە دەمێنیتەوە؟' گوتم 'بەڵێ'، گوتیان 'ئەی چۆن نوێژ دەکەیت؟' گوتم پێشتر یانە بووە و ئێستا شوێنی ئاوارەکانە." 
 
لە سەرانسەری لوبنان، زیاتر لە ملیۆنێك و 200 هەزار کەس بەهۆی شەڕەوە ئاوارە بوون، لەنێویاندا 200 هەزار کەس هەن، کە برسین و رۆژانە پشت بە ژەمە خۆراکەکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبەستن.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی شوێنی هێرشە درۆنییەکە و گواستنەوەی برینداران

میدیای ئیسرائیل: لە هێرشێکی حیزبوڵڵادا بۆ سەر شاری حەیفا 67 کەس برینداربوون

میدیای ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا بە درۆن هێرشی کردە سەر شاری حەیفا، بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل نەیتوانی بەرپەرچی بداتەوە و 67 کەس برینداربوون. دۆخی 9 لە بریندارەکان جێگیر نییە. رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: "سێ کەس کوژراون."