نزیکەی دوو هەزار بەهایی لە یەمەن دەژین

رووداو - یەمەن

هاوژینی یەکێک لە بەهاییەکان دەڵێت، دواینجار بە تەلەفۆن پەیوەندیم لەگەڵ هاوژینەکەم کرد، رۆژی 3-12-2013 بوو ئەو کات لە زیندانی ئاسایشی نەتەوەیی بوو ئیدی دیارنەماوە و چارەنووسی نازانین.  

 
لەو کاتەوە  تاوەکو ئێستا بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام و بانگهێشتکردنی موسڵمانەکان بۆ بەهائی تۆمەتبارکراوە، دەسەڵاتداران دەڵێن کەمال کەسێکی ئێرانییە بە نا یاسایی هاتووەتە ئێرە و بۆ ئیسرائیل کار دەکات، بەڵام خانەوادەکەی ئەو تۆمەتە رەتدەکەنەوە.   

بەپێی یاسای یەمەنی تەنیا دان بە ئیسلام و کەمینەی جوو نراوە، بۆیە پەیڕەو هەموو ئاینەکانی دیکە بە تاوان دادەنرێت و سزای لەسەرە. 
 
نزیکەی دوو هەزار بەهایی لە یەمەن دەژین، لەمانگی نسیانی ساڵی رابردوودا لەڕێگەی ئەم  خۆپیشاندانانەوە خۆیان وەکو ئاینێک کە بوونیان هەیە لە یەمەندا راگەیاند.

رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان گرنگی بەم بابەتە دەدەن و داوای دەکەن زیندانییە بەهاییەکان ئازاد بکرێن، بەڵام گرووپە ئیسلامیەکان ئەم داوایە رەتدەکەنەوە و چالاکوانەکان دەڵێن رەتکردنەوەکە بووەتە هەڕەشە لەسەر ئەم پێکهاتەی بەهایەکان.