حەماس: بە مووشەک هێرشمانکردە سەر تەلئەڤیڤ

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، بە مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر تەلئەڤیڤ. سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هێرشەکە زیانی نەبووە. 

رۆژی سێشەممە، 13ـی ئابی 2024، کەتیبەی قەسام، باڵی چەکداریی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، "بە دوو مووشەکی جۆری ئێم 90 هێرشمانکردە سەر تەلئەڤیڤ و دەوروبەری." 
 
سوپای ئیسرائیل لەبارەی ئەو هێرشەوە گوتی، تێبینیی مووشەکێکیان کرد کە لە کەرتی غەززەوە هات و کەوتە نێو دەریا، مووشەکەکەی دیکەش لەنێو سنووری غەززە کەوتە خوارەوە". 
 
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 
 
ئەمە یەکەم هێرشی مووشەکیی حەماسە بۆسەر ئیسرائیل لە 26ـی ئایارەوە. ئەو کات سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، حەماس "هێرشێکی گەورەی مووشەکی" کردە سەر تەلئەڤیڤ و زۆربەیان لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە خرانەخوارەوە.
 
جەنگی ئەمجارەی ئیسرائیل و حەماس بە هێرشی گرووپە چەکدارییەکە بۆ سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی نزیک لە غەززە لە 7-10-2023 دەستیپێکرد. بە گوێرەی بەرپرسانی ئیسرائیل، لەو هێرشەدا لانیکەم هەزار و 200 کەس کوژران و 250 کەسی دیکەش بە بارمتە گیران کە هێشتا 130یان لای ئەو گرووپە چەکدارییە ماون. 
 
بە گوێرەی تەندروستیی کەرتی غەززە، تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە 39 هەزار و 929 کەس لەو ناوچەیەی فەلەستین کوژراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئەندامی کەتیبەکانی عیززەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە تونێلەکانی غەززە. وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ 2014: Reuters

پاسەوانەکانی حەماس بارمتەیەکی ئیسرائیلی دەکوژن و دووانی دیکە بریندار دەکەن

گوتەبێژی کەتیبەکانی عیززەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو لە پاسەوانەکانیان بارمتەیەکی ئیسرائیلیان کوشتووە و دووانیان بریندارکردووە، کە برینەکانیان سەختە.