بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 سووریا و ئوردنی هەژاند

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر سووریا و ئوردنی هەژاند کە چەقەکەی شاری حەما بووە.

بوومەلەرزەکە درەنگی شەوی رابردوو، 12-08-2024 روویداوە. ناوەندی توێژینەوەی زەویناسیی ئەڵمانی رایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە قووڵی 10 کیلۆمەتر روویداوە. ئاژانسی فەرمی سووریاش ئاماژەی بەوە کردووە کە چەقەکەی شاری حەما بووە.
 
بوومەلەرزەکە لە لوبنانیش هەستی پێکراوە، بەڵام لە هیچ کام لەو وڵاتانە هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.
 
بەرگریی شارستانیی سووریا رایگەیاندووە، سەرجەم کارمەندەکانیان ئاگادارکراونەتەوە لە هەر حاڵەتێکی لەناکاودا بە هانای خەڵکەوە بچن.
 
رۆژی 6ـی شوباتی2023، بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکوور و رۆژئاوای کوردستان، هەروەها تورکیا و سووریای هەژاند، لە ئەنجامدا لە تورکیا زیاتر لە 50 هەزار کەس و لە سووریاش زیاتر لە 6 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئەندامی کەتیبەکانی عیززەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە تونێلەکانی غەززە. وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ 2014: Reuters

پاسەوانەکانی حەماس بارمتەیەکی ئیسرائیلی دەکوژن و دووانی دیکە بریندار دەکەن

گوتەبێژی کەتیبەکانی عیززەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو لە پاسەوانەکانیان بارمتەیەکی ئیسرائیلیان کوشتووە و دووانیان بریندارکردووە، کە برینەکانیان سەختە.