ئیسرائیل ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت سەرکردەیەکی باڵای حەماسە لەنێو تونێلەکانی غەززە
رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆی یەحیا سینوار، سەرکردەی باڵای حەماس بڵاودەکاتەوە کە لەنێو تونێلێکی خان یونس لەگەڵ هاوژین، منداڵەکانی و پیاوێکی دیکەی نەناسراودا هاتووچۆ دەکات.
بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، مێژووی ڤیدیۆکە بۆ 10-10-2023 دەگەڕێتەوە.
ئیسرائیل بە فەرمی، یەحیا سینواری وەکو داڕێژەری سەرەکی هێرشەکانی حەماس بۆ سەر هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە 7ـی ئۆکتۆبەر ناساندووە.
بە گوتەی سوپای ئیسرائیل بێت، ڤیدیۆکە تەنیا سێ رۆژ لەدوای هێرشەکانی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ئیسرائیل تۆمارکراوە.
سینوار باڵاترین سەرکردەی حەماسە لەنێو کەرتی غەززە. لەبارەی ڤیدیۆکەوە، دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند "لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیمان، ڤیدیۆیەکمان دۆزییەوە کە تێیدا بکوژ و سەرکردەی حەماس یەحیا سینوار پێشان دەدات لەگەڵ منداڵەکانی و یەکێک لە هاوژینەکانی هەڵدێت."
لە سەرەتای هێرشەکانی بۆ سەر غەززە، ئیسرائیل نەیشاردووەتەوە کە کوشتنی یان دەستگیرکردنی سینوار، یەکێکە لە ئامانجەکانیان. بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سینوار بە "قەسابی خان یونس" ناو دەبات.
سینواری تەمەن 62 ساڵ خەڵکی خان یونسە و بە یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی کەتیبەکانی قەسام کە باڵی سەربازی حەماسە، ناسراوە. لە ساڵی 2017ـەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو بزووتنەوەیەیە.
بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆیەی سینوار لەکاتێکدایە کە گوشارێکی گەورەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئیسرائیل هەیە تاوەکو هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە رابگرێت و بە ئاگربەست لەگەڵ حەماس رازی بێت.
هەروەها ئیسرائیل بیر لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رەفەح نەکاتەوە کە وڵاتەکە ئەو شارە بە دوایین پێگەی چەکدارانی حەماس لە غەززە ناودەبات.
رۆژی سێشەممە، هەریەک لە بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا (سی ئای ئەی)، مۆسادی ئیسرائیلی و بەرپرسانی میسری و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە قاهیرە کۆبوونەوە، تایبەت بە رێککەوتن لە ئاگربەستێکی نوێ لە کەرتی غەززە.
سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە، جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند "گفتوگۆکان ئەرێنی بوون و هیوای پێشەڤەچوون هەیە."