تەندروستیی غەززە: 192 کارمەندی تەندروستی کوژراون

12-11-2023
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە دەڵێت، لە دەستپێکی جەنگی حەماس و گرووپی جیهادی ئیسلامی لەگەڵ ئیسرائیل 192 کارمەندی تەندروستیی کەرتی غەززە کوژراون، لانیکەم 16یان لەکاتی ئەرکدا بوون. 
 
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە رایگەیاند: "لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 192 کارمەندی تەندروستی کوژراون." هاوکات، بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، لە هەمان ماوەدا 101 کارمەندی ئاژانسی ئونروا کوژراون کە ئەوەش بە زۆرترین ژمارەی کوژراوانی رێکخراوەکە لە جەنگێکدا دادەندرێت. 
 
بە گوێرەی بەرپرسانی کەرتی غەززە، لەو ماوەیەدا 18 کارمەندی سەر بە ئاسایشی کەرتەکە و 44 رۆژنامەڤانی دیکەش کوژراون. 
 
ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکەن، تاوەکو رۆژی 12ی تشرینی دووەم، بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە نزیکەی 279 قوتابخانەی کەرتی غەززە خاپوورکراون و 625 هەزار قوتابی کەرتی غەززە بێ بەشن لە خوێندن. هاوکات، 21 نەخۆشخانە و دوو لەسەر سێی سەنتەرەکانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی لەکارکەوتوون. 
 
بە گوێرەی ئۆفیسی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە زیاتر لە 222 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کە زیاتر لە 41 هەزاریانی خاپوورکردووە، ئەوەش واتا بەهۆی بۆردوومانەکانەوە لانیکەم 45٪ی کۆی یەکەی نیشتەجێبوونی کەرتی غەززە زیانیان بەرکەوتووە یان خاپوور بوون.
 
38 رۆژە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامە و جەنگەکە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە رۆژی 7ی تشرینی یەکەم، حەماس ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند؛ ئیسرائیلیش لەبەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "شمشێری پۆڵاین"ـی راگەیاند، بەڵام دواتر بەرەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل فراوانتر بوو و، گرووپی جیهادی ئیسلامیش لە کەرتی غەززەش چووە نێو شەڕەکە. 
 
بە گوێرەی بەرپرسانی تەندروستیی کەرتی غەززە و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، تاوەکو ئەمڕۆ و لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمەوە زیاتر لە 12 هەزار و 300 کەس لە هەردوولا کوژراون. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.