گالەری

13-10-2023
14 Photos
محەممەد سالم
 
رووداو - غەززە
 
بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە، ژمارەیەکی زۆر بریندار کەوتوونەتەوە، ئەمەش جگە لە گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیی سڤیل. بەهۆی زۆریی ژمارەی بریندارەکانیش لە غەززە، نەخۆشخانەکان پڕ بوون لە بریندار.
 
لە هێرشە ئاسمانییە بەردەوامەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە تاوەکو ئێستا و بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، 1417 کەس کوژراون، کە 447یان منداڵ و 248یان ژنن، هەروەها 6268ی دیکەش بریندار بوون.
 
لە 7ی ئەم مانگەوە چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"یان دژی ئیسرائیل راگەیاند و هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل و لەو کاتەوەش ئیسرائیل بەردەوام کەرتی غەززە بۆردوومان دەکات و هیچ ئاماژەیەکیش بۆ هێوربوونەوەی دۆخەکە بەدی ناکرێت.