بوومەلەرزەیەک دەریای نێوەڕاستی هەژاند

12-07-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە دەریای نێوەڕاست بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.
 
سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا-ئافاد رایگەیاند، کاژێر 07:34 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 12ـی تەممووز لە دەریای نێوەڕاست بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر روویدا. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7.91 کیلۆمەتر تۆمارکراوە. 
 
لە چەند رۆژی رابردوودا روودانی بوومەلەرزە لە تورکیا و باکووری کوردستان زیاد بووە. رۆژی پێنجشەممە، 11ـی تەممووز لە پارێزگای ئافیۆنکاراهیسار ـی تورکیا سێ بوومەلەرزە بە گوڕی چوار پلەی رێختەر روویدا.
  
لە باکووری کوردستانیش ماوەی چەند رۆژێکە رۆژانە بوومەلەرزە لە پارێزگاکانی مەڕەش و مەڵەتی باکووری کوردستان تۆمار دەکرێن.
 
لە شەشی شوباتی 2023 دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر لە پارێزگای مەرەشی باکووری کوردستان روویاندا. بوومەلەرزەکان 10 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانیان هەژاند. 
 
بەگوێرەی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی تورکیا، زیاتر لە 53 هەزار کەس بەهۆی هەردوو بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستدا.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە

جەمیل بایک: دوای سووریا نۆرەی عێراقە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، عێراق زۆرترین کاریگەریی پێشهات و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لەسەرە، دەشڵێت "دوای سووریا، نۆرەی عێراقە."