وەزیری راگەیاندنی حووسییەکانی یەمەن خۆی رادەستی سعودیە کرد

11-11-2018
جەعفەر موبەشرنیا
نیشانەکردن حووسییەکان
A+ A-

رووداو - هەولێر

عەبدولسەلام جابر، وەزیری راگەیاندنی حووسییەکانی یەمەن جیابوونەوەی خۆی لە حووسییەکان راگەیاند و چووەتە ریزی هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە.

رۆژی یەکشەممە 11-11-2018 عەبدوللسەما جابری، لە ریازی پایتەختی سعودیە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا و رایگەیاند "تاوانەکانی حووسییەکان لە دژی گەلی یەمەن سنووری گرووپێکی کودەتاچی تێپەڕاندووە و مەترسیدارن". 

رۆژی هەینیی رابردوو عەبدولسەلام جابر لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی گەیاندووەتە باڵیۆزخانەی یەمەن لە سعودیە و ئەمڕۆ یەکشەممە جیابوونەوەی لە حووسییەکان راگەیاند. 

لەبارەی دەربازبوونی بۆ ناوچەکانی ژێر دەستی سعودیە، عەبدولسەلام جابر رایگەیاند،  بە هاوکاری هێزەکانی حکومەتی یەمەن "عەبد رەبە مەنسوور هادی" خۆی گەیاندووە ریاز. وەزیری راگەیاندنی حووسیەکان دەڵێت، ئەو ناچارکرابوو تێکەڵ بە حووسییەکان بێت و دەڵێت، ئەوان "خەڵکی بێتاوان و منداڵیش دەکوژن و بەناوی ئایینەوە منداڵ دەنێرنە شەڕ". 

بە گوتەی عەبدولسەلام  جابر "حووسیەکان هەناسەی کۆتایی دەدەن و گەیشتوونەتە رۆژەکانی کۆتایی".

تاوەکۆ ئێستا حووسییەکان هیچ لێدوانێکی فەرمیان لەبارەی جیابوونەوەی عەبدولسەلام  جابر نەداوە.

حووسییەکان بەپشتیوانیی ئێران و هێزەکانی مەنسوور هادی بە پشتیوانیی سعوودیە لە شەڕێکی تووندان لە چەند شارێکی یەمەن، حووسییەکان کۆنترۆڵی تەواویان هەیە و حکوومەتیان پێکهێناوە.

هێزەکانی سەر بە عەبد رەبە مەنسوور هادی، سەرۆکی دەرکراوی یەمەن خۆیان بە حکوومەتی رەوا دەزانن و بەپشتیوانیی هاوپەیمانیی عەرەبی شەڕی وەرگرتنەوەی وڵات لە حووسییەکان دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە