نێچیرڤان بارزانی: ئەحمەد شەرع روانگەی خۆی بۆ سووریایەک خستەڕوو هەموو خەڵکی وڵاتەکە لەئامێز بگرێت

11-04-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
وێنەیەکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
وێنەیەکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی  کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری قۆناخی راگوزەری سووریا کۆبووەوە و لەبارەی دۆخی سووریا قسەیان کرد.
 
دوای ئەوەی رۆژی هەینی 11-04-2025 لە پەراوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە تورکیا کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک ئەحمەد شەرع لە ئەنتاڵیا."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دۆخی سووریامان تاوتوێ کرد" و ئەحمەد شەرع "روانگەی خۆی بۆ سووریایەکی داهاتوو خستەڕوو کە هەموو خەڵکی وڵاتەکە لە ئامێز بگرێت."
 
ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرعە کە لە کانوونی یەکەمی پارەوە، دوای کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی نیو سەدەی بنەماڵەی ئەسەد، بووەتە سەرۆککۆماری قۆناخی راگوزەری وڵاتەکە.
 

 
شەرع، وەک سەرکردەی گرووپی ئیسلامیی دەستەی تەحریری شام کە لە لایەن بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاواوە خرابووە لیستی تیرۆرەوە، دەڵێت، قۆناخێکی نوێ بۆ سووریا دەستپێدەکات. 
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ستایشی روانگە گشتگیرەکەی ئەوم کرد و لە پشتیوانیی بەردەواممان [بۆ سووریا] دڵنیاکردەوە."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێت، "جەختمان لە پابەندبوونی هاوبەشمان بە شەڕی بەردەوامی دژی داعش کردەوە."
 
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "دڵخۆش بووم بە پابەندبوونی سەرۆک شەرع بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە." 
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 15-02-2025یش لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

ئەردۆغان: سری سورەییا ئۆندەر لە دەستی سەلامەتدایە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەهۆی نەخۆشیی سری سورەییا ئۆندەرەوە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمرالییەوە کرد و هیوای باشبوونەوەی بۆ خواست.