سەرۆکی لقی یەمەنی رێکخراوی قاعیدە گیانی لەدەستدا

11-03-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لقی یەمەنی قاعیدە دەڵێت، کەسی یەکەمی رێکخراوەکە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی گیانی لەدەستداوە، بەبێ ئەوەی زانیاری لەبارەی هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا بکات.
 
لقی یەمەنی رێکخراوی قاعیدە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا خالید باترفی، سەرۆکی لقی یەمەنی رێکخراوی قاعیدە بە مردوویی دەبیندرێت و تەرمەکە بە ئاڵای رێکخراوەکە داپۆشراوە.
 
باترفی لە چلەکانی تەمەنیدا بوو و حکومەتی ئەمریکا 5 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردبوو بۆ هەر کەسێک کە زانیاری لەبارەیەوە پێ بدات، کە ئەو زانیارییە ببێتە هۆی کوژران یان دەستگیرکردنی، ئەوەش بەهۆی سەرپەرشتیکردنی کارەکانی رێکخراوەکە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی.
 
قاعیدە لەو ڤیدیۆیەدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەعد عەتف ئەولاکی دەبێتە کەسی یەکەمی رێکخراوەکە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی.
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 6 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەس و گرووپێک کە زانیاریی لەبارەی سەعد عەتفەوە پێ بدات، بە جۆرێک ئەو زانیارییە رێگە خۆش بکات بۆ کوژرانی یان دەستگیرکردنی. ئەمریکا دەڵێت، ئەو بەرپرسەی رێکخراوی قاعیدە "بە ئاشکرا داوای هێرشکردنە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کردووە."
 
خالید باترفی لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە لەدایکبووە و لە ساڵی 1999 چووەتە ئەفغانستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.