رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی کوێت لە دووبەی کۆبوونەوە. شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا، بە فەرمی مەسرور بارزانیی بانگهێشتی ئەو وڵاتە کرد.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 11-02-2025، لە دووبەی کرا. لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ئامادە بوو.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "سەرۆکوەزیرانی کوێت سڵاو و رێزی شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح، میری کوێتی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. هەروەها سەرۆکی حکومەتی بانگهێشتی کوێت کرد".

لە کۆبوونەوەکەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، مەسرور بارزانی ئاماژەی "بە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و برەودان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوێت لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا".
دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. ئەمە وەکو حکومەت باسی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ