رووداو دیجیتاڵ
لە سعودیە کۆبوونەوەیەکی فراوان سەبارەت بە دۆخی سووریا بەڕێوەدەچێت. وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو، تورکیا، سووریا، عێراق، لوبنان، ئوردن، میسر، بەریتانیا و ئەڵمانیا بەشداری دەکەن.
کۆبوونەوەکە سبەی یەکشەممە، 12-01-2025، لە شاری ریاز بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەکرێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیتاڵیاش لە ئاستی جێگری وەزیری دەرەوە بەشداری بکەن.
کایا کالاس، نوێنەری باڵای کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، ئەحمەد ئەبولغەیت، سکرتێری گشتیی یەکێتیی وڵاتانی عەرەبی، جاسم بەدیوی، سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و گیێر پێدرسن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری دەکەن.
کۆبوونەوەکە تەواوکەری "کۆبوونەوەکانی عەقەبە" دەبێت سەبارەت بە سووریا، کە لە 14ـی کانوونی یەکەمی رابردوو لە ئوردن بەڕێوەچوو.
راگەیێندراوی کۆبوونەوەکانی عەقەبە، جەختی لەسەر پشتیوانیی تەواو بۆ یەکپارچەیی سووریا و سەلامەتیی خاکەکەی و سەروەرییەکەی کردەوە.
کۆبوونەوەکانی عەقەبە زنجیرە کۆبوونەوەیەکە کە لە شاری عەقەبەی ئوردن بەڕێوەدەچێت و تایبەتە بە دۆزینەوەی چارەسەری قەیرانی سووریا. لەم کۆبوونەوانەدا باس ئەم تەوەرانە دەکرێت:
- یەکپارچەیی خاکی سووریا
- سەروەریی سووریا
- گەڕانەوەی ئاوارەکان
- بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
- پرۆسەی سیاسی و راگوزەر لە سووریا
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ