تورکیا 'کۆگەی چەکی ئەسەدی لە قامشلۆ' بۆردوومان کردووە
رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ دووشەممە 9-10-2024 دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ئەو کۆگە سەربازییانەی حکومەتی بەشار ئەسەدی بۆردوومانکردووە کە لەلایەن هەسەدە دەستیان بەسەرداگیرابوو.
بەگوێرەی هەواڵەکە لەو بۆردوومانەدا دوو کۆگەی کەرەستەی سەربازی، دوو تانک و 12 بارهەڵگر لە مووشەک و چەکی قورس لە بۆردوومانەکەدا لەنێوبراون.
ئاژانسی دەوڵەتی تورکیا رایگەیاندووە، ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا وەرگرتووە و بۆردوومانەکە لەلایەن میت کراوە.
هەر بەگوێرەی هەواڵەکە، هەسەدە لە تاریکیدا ئەو چەک و پێویستییانەی گواستووەتەوە و دەزگەی هەواڵگریی تورکیاش بڕیاری ئۆپەراسیۆنێکی وەهای داوە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، ئەو بۆردومانە لەلایەن فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە کراوە.