میدیای ئیسرائیل: مەزەندە دەکرێت هەزار ئیسرائیلی کوژرابن

09-10-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن ئیسرائیل فەلەستین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل پێی نایە رۆژی سێیەممەوە. بە درێژایی شەوی رابردوو شەڕ لە نێوان چەکدارانی فەلەستینی و سەربازانی ئیسرائیل لەنێو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل بەردەوام بوو. فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلیش بۆردوومانەکانیان بۆ سەر غەززە چڕترکردەوە.
 
بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل، مەزەندە دەکرێت هەزار ئیسرائیلی تائێستا لەئاکامی شەڕەکەدا کوژرابن و ژمارەی دیلەکانیش گەیشتووەتە 150 کەس، لە کاتێکدا وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل بەفەرمی دەڵێت، 700 کەس کوژراون، بەڵام چاوەڕێدەکات ژمارەکە بەرزبێتەوە. 
 
بەگوێرەی وەزارەتەکە، ژمارەی بریندارانی ئیسرائیلیش گەیشتووەتە 2 هەزار و 200 کەس. 
 
لە کەرتی غەززەش، بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە، 436 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
جۆناسان کۆنریکس، گوتەبێژی هێزی بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەی بەیانیی رۆژی شەممەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل رایگەیاند "هەڵسەنگاندنەکەمان ئەوەیە نزیکەی هەزار تیرۆریست لە هێرشەکەی داگیرکردنی ئیسرائیلدا بەشدار بوون. نزیکەی هەزار فەلەستینی تینووی خوێن، ماڵ بە ماڵ و باڵەخانە بە باڵەخانە بە شوێن هاووڵاتیانی سڤیلی ئیسرائیلیدا دەگەڕان و دەیانکوشتن. نزیکەی 700 ئیسرائیلی کوژران، چ هاووڵاتی سڤیل و چ سەرباز؛ زیاتر لە 2100 کەسیش برینداربوون."
 
ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل هەروەها دەڵێ نزیکەی 100 هەزار سەربازی یەدەگمان کۆکردووەتەوە کە ئێستا لە باشووری ئیسرائیلن و لە ئامادەکاریدان بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی حکومەتی ئیسرائیل بە سوپای دەسپێرێت بە مەبەستی جێبەجێکردنی. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی فوئاد حوسێن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس

وەزیری دەرەوەى عێراق: داعش داڕمانی سوپای سووریا و کشانەوەی هەسەدەی قۆستووەتەوە

وەزیرى دەرەوەى عێراق و ئەنتۆنى گۆتێرێس، سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتوووکان بە تەلەفۆن دۆخى سووریا تاوتوێ دەکەن، بەگوێرەى وەزارەتى دەرەوە، گوتێرێس نیگەران بووە لە ئەگەرى دروستبوونى ئاڵۆزى لەنێوان یەپەگە و هەندێک رێکخراو و گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو وڵاتەدا.