ئیمارات 100 ئەندامی باندێکی تاوانکاری دەداتە دادگە

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئیمارات فەرمانی کردووە 100 ئەندامی باندێکی تاوانکاری بە تۆمەتی "هەڕەشەکردن، تەنگپێهەڵچنین، سپیکردنەوەی پارە و تێکدانی ئاسایش" بدرێنە دادگە.
 
رۆژی هەینی 09-08-2024، میدیای فەرمیی ئیمارات بڵاویکردەوە، "100 تۆمەتبار بە تۆمەتی تێوەگلان لە باندێکی تاوانکاری بەناوی (بەهلوول) لەلایەن حکومەتی ئیماراتەوە دەدرێنە دادگە. گرووپەکە لە چەند چالاکییەکی نایاسایی وەک سپیکردنەوەی پارە و تەنگپێهەڵچنین تێوەگلاون".
 
میدیای ئیمارات ئەوەشی خستەڕوو، ئەو 100 کەسە بە تۆمەتەکانی "هەڕەشەکردن لە ئاسایشی دەوڵەت و تێکدانی ئاشتی" دادگایی دەکرێن. تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر رەچەڵەکی ئەو 100 کەسە بڵاونەکراوەتەوە.
 
مانگی پێشوو لە دادگاییکردنێکی هاوشێوەدا دادگەی ئەبوزەبی سزای زاندانی تاهەتایی بەسەر 3 هاووڵاتیی بەنگلادیشیدا سەپاند، هەروەها 54 کەسی دیکەی بە 10 بۆ 11 ساڵ زیندانیکردن سزادا. دادگاییکردن و سزادانی ئەو 57 کەسە خۆپیشاندانیان بوو دژی حکومەتەکانی خۆیان لە ئیمارات. لەو وڵاتەی کەنداو خۆپیشاندان قەدەخەیە.
 
چەند هەفتەیەکیش پێش ئەو دادگاییە، دادگای ئەو وڵاتە 43 هاووڵاتیی ئیماراتی بە تاوانی "تیرۆر" بە زیندانکردنی تاهەتایی سزادا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەی ئێف 22 راپتەر. وێنە: سێنتکۆم.

ئەمریکا فڕۆکەی ئێف 22 راپتەر دەنێرێتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

رۆژی پێنجشەممە، 08-08-2024، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا - سێنتکۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: "فڕۆکەی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئێف 22 راپتەر گەیشتنە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی سێنتکۆم."