سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هاوڕابوون کە چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، يارمه‌تيى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئابووريى عێراق ده‌دات."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 09-03-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆکی وڵاتەکە، سەردانی ئیماراتی کرد و لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دۆستانه‌دا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران."
رۆژی یەکشەممە، 26-02-2023، کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان سەردانی نێچیرڤان بارزانی کرد و بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی سەرۆکی وڵاتەکەی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاند بۆ سەردانیکردنی ئیمارات. ئەو کات نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "به خۆشحاڵييه‌وه بانگهێشتنامه‌كه‌ى" سەرۆکی ئیمارات قبووڵ دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئیمارات دەڵێت، جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و باسيان له ده‌رفه‌ته‌كان و زه‌مينه‌ى له‌بارى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تايبه‌تى ئيماراتى و فراوانكردنى ئاڵوگۆڕى بازرگانيى ئيماراتى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، يارمه‌تيى به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سهقامگيريى سياسى و ئابووريى عێراق ده‌دات و ئاسۆى فراوانترى پێشكه‌وتن له به‌رده‌مياندا ده‌كاته‌وه."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باسیان لە "ئاڵنگارييه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه و جيهان" لەبواری "گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و رێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و بير‌ى توندڕه‌وى و توندوتيژى و رووبهڕووبوونهوهيان، بواره‌كانى په‌روه‌رده، ئاو، ته‌ندروستى" کردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات لەبارەی دۆخی جیهان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست "جه‌خت له گرنگيى پته‌وكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌مووان" دەکەنەوە "بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانهى كێشه و ناكۆييه‌كان."