ئیسرائیل: لە بە ئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس ناوەستین

دوێنێ کاژێر 07:06
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
یەحیا سینوار، سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس. وێنە: AFP
یەحیا سینوار، سەرۆکی نوێی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس. وێنە: AFP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەرکردەکانی جیهانی ئیسلامی لە شاری جەدەی سعودیە بەڕێوەچوو. پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە، مەترسییەکانی فراوانبوونی پڕیشکی جەنگی غەززەیە بە ناوچەکەدا و کوشتنی بەرپرسانی حەماس و حیزبوڵڵایە لەلایەن ئیسرائیلەوە.
 
مامادو تانگارا، سەرۆکی رێکخراوی هاوئاهەنگی ئیسلامی دەڵێت: "ئەو کردەوە قێزەونە تەنیا پەرە بەو گرژیانە دەدات کە ئێستا هەن و ناکۆکییەکە فراوانتر دەکات و مەترسی هەیە تەواوی ناوچەکەش بگرێتەوە. تیرۆرکردنی شێخ ئیسماعیل هەنییە، پرسی فەلەستین دانامرکێنێتەوە، بەڵکو گڕوتینی زیاتری دەداتێ." 
 
جەنگی غەززە 300 رۆژی تێپەڕاندووە. ئێستا وڵاتانی ئیسلامی دەیانەوێت بەرەیەکی یەکگرتوو دژی ئیسرائیل دروست بکەن.
 
رێکخراوی هاوئاهەنگی ئیسلامی لە 57 وڵات پێکدێت. لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئیسرائیلیان بە بەرپرسیاری سەرەکی کوشتنی هەنییە و پێشێلکاریی سەروەری خاکی ئێران و وێرانکارییەکانی غەززە دانا.
 
لەسەرەتای جەنگی غەززەوە بێجگە لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە. هەریەک لە محەممەد زێف، فەرماندەی کەتیبەکانی قەسام، جێگرەکەی مەروان عیسا، لەگەڵ ئیبراهیم بیاری فەرماندەی کەتیبەی ناوەندیی قەسام. ساڵح عاروری، جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسی و دامەزرێنەری کەتینەکانی قەسام. ئەیمەن نەوفەل،  فەرماندەی ‌‌هێزی ناوەندی قەسام، جەمیلە شەنتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس کورژاون.
 
هێرزی هێلڤی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: "یەحیا سینوار ناونیشانێکی نوێی وەرگرتووە. بەڵام ئەو ناونیشانە بەدووریناگرێت لەو راستییەی ئەو بکوژە و بەرپرسیارە لە تەواوی داڕشتنی پلانی هێرشەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر، بۆیە گۆڕینی ناونیشانی هیچ کاریگەریی لەسەر ئەوە نابێت، بەدوای بکەوین، لەگەڵ ئەوەش سوورترمان دەکات تاوەکو هەوڵی زیاتر بدەین بۆ دۆزینەوەی. ئێمە لەماوەی هەفتەی رابردوودا چەندین فەرماندەی باڵامان کوشتووە و ناشوەستین." 
 
جێگرتنەوەی هەنییە لەلایەن سینوارەوە لەکاتێکدایە، ئەمریکا رایگەیاندووە گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە زۆر نزیکە، بەڵام بڕیاری یەکلاکەرەوە و دیاریکردنی چارەنووسی ئاگربەستەکە لەدەستی سینواردایە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی باقری، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئیسرائیل دەیەوێت جەنگ لە ناوچەکە بەرپابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەیەوێت لە ناوچەکە جەنگ بەرپابێت. دەشڵێت، ئیسرائیل ناتوانێت رووبەڕووی ئێران ببێتەوە.