لە تەلئەڤیڤ خۆپێشاندان دژی حکومەتی ئیسرائیل بەڕێوەچوو

08-04-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری تەلئەڤیڤی ئیسرائیل خۆپێشاندانێکی بەرفراوان دژی حکومەتی ئیسرائیل بەڕێوەچوو و بە هەزاران کەس تێیدا بەشداربوون.
 
خۆپێشاندەران ئاڵای ئیسرائیلیان بەرزکردەوە و وێنەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیان شێواند کە لەوەتەی گەڕاوەتەوە دەسەڵات، بەنیازی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دادوەرییە.
 
هەرچەندە ئەم چەند رۆژە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە گەیشتوونەتە قۆناخێکی تووندتر و چەندین کردەوەی چەکداری تەنانەت لەنێو شار و شارۆچکەکانی ئیسرائیل کراون، بەڵام خۆپێشاندەران رژد بوون بە هاوکاریی هێزەکانی پۆلیس خۆپێشاندان بکەن.
 
هاوکات خۆپێشاندان لە هەریەکە لە شارەکانی قودس (ئۆرشەلیم) و حەیفا بەڕێوەچوون و لەوێش دژی چاکسازیکردن لە سیستمی دادوەری وەستانەوە، کە خەڵک بە دەستکاریکردن ناوی دەبەن نەک چاکسازی.
 
هاوپەیمانەکەی نەتەنیاهوو دەستبەرداری هەوڵەکانی بۆ دەستکاریکردنی سیستمی دادوەری نەبووە، بەڵام لەترسی لەدەست دەرچوونی خۆپێشاندانەکان کە 14 هەفتەیە بەردەوامە، رایگەیاندووە، پرۆسەکە دەوەستێنێت تاوەکو لەگەڵ پارتەکانی دیکە بە رێککەوتن سیستمەکە هەموار دەکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە