بەرگریی تورکیا: سەردانەکەی یەشار گولەر لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە بووە

08-02-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی وەزیر و سوپاسالاری ئەم وڵاتە بۆ بەغدا و هەولێر رایگەیاند، "وڵاتەکەمان لە پێناو بەدیکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕکردووەتەوە."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی شوباتی 2024، لیوا زەکی ئاکتورک گوتەبێژی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییدا ئامانجی سەردانەکەی یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی، فەریقی یەکەم مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا و شاندی باڵای سەربازیی تورکیا بۆ هەولێر و بەغدا ئاشکراکرد. 
 
لیوا زەکی ئاکتورک رایگەیاند، "وڵاتەکەمان لەپێناو بەدیکردنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕکردووەتەوە. بەشێکی ئەم چالاکییانە بەدڵنیاییەوە دیپلۆماسی سەربازییە و بە سەرۆکایەتیی بەڕێز وەزیری بەرگریی و ئەرکانی گشتیی سوپا بەڕێوەدەچێت". 
 
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا گوتیشی: "ئامانج لە سەردانەکەی شاندی سەربازیی، وەستان بووە لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی تیرۆر، هاریکاری و هاوئاهەنگی سەربازی و گفتوگۆکردن لەبارەی ماف و بەرژەوەندییەکانی برایانی تورکمان لە ناوچەکە."
 
گوتیشی: "جەخت لەوە دەکەینەوە، چاومان لە خاکی هیچ وڵاتێک نییە. تاکە ئامانجی ئێمە پاراستن و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی میللـەتەکەمان، سنوور و ئاسایشی نیشتمانیمانە. هەروەها پێکەوە بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی تیرۆرە." 
 
رۆژانی 6-7ی شوباتی 2024، شاندێکی باڵای سەربازیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی و ئەندامێتی فەریقی یەکەم مەتین گوراک، سوپاسالاری تورکیا و ژمارەیەک ئەفسەری باڵا سەردانی بەغدا و هەولێر کرد. شاندەکە لە بەغدا دیداریان لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵی کەوت. لە هەولێریش، شاندەکە سەردانی سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراق کرد.  
 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە شاری ئەسفەهانی ئێران.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست: پێویستە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بەتەواوی رابگرێت

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران تەنیا بە گوێرەی مەرجەکانی سەرۆکی وڵاتەکەی دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستە تاران واز لە پڕۆگرامی ئەتۆمی بهێنێت و ئەوەی هەشیەتی لەنێوی ببات.