بۆ یەکەمجار لە مێژووی لوبنان ژنێک دەبێتە وەزیری ناوخۆ

رووداو - هەولێر

بۆ یەکەمجار لە مێژووی لوبنان و وڵاتانى عه‌ره‌بیدا ژنێک دەبێتە وەزیری ناوخۆ. 

ریا حەسەن، وەزیری ناوخۆ لەگەڵ سێ ژنی دیکەی وڵاتەکەی پۆستی وەزاریان لە کابینەکەی سەعد حەریری، سەرۆکوەزیران وەرگرتووە.

یەکێکی دیکە لەو ژنانەی کە پۆستی باڵای لە حکومەت پێدراوە، مه‌ى شدقیان-ـە، کە پێشتر رۆژنامەنووس بووە. شدقیان لە ساڵى 2005  بەهۆی تەقینەوەیەک ده‌ست و قاچێكى له‌ده‌ستدا، ئێستاش بووەتە وەزیری گه‌شه‌پێدانى ئیدارى لە لوبنان. 

هەروەها نه‌دا بستانى خه‌ورى، كه‌ پێشتر راوێژكارى كه‌رتى كاره‌با بوەو، وه‌ك وه‌زیرى وزه‌ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان له‌ حكومه‌تى نوێدا ده‌ستنیشانكراوه‌. 

كارى ئه‌م وه‌زیره‌ش ئاسان نابێت، چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا كه‌رتى كاره‌با خراپە و زۆر له‌ خه‌ڵكى پشت به‌ مۆلیده‌ تایبه‌ته‌كان ده‌به‌ستن بۆ به‌ده‌ستهێنانى وزەی كاره‌با.
 
حیزبوڵڵاش فیولیت سه‌فه‌دى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زیرى كاروبارى ئافره‌تان بەربژێر کرد و متمانەی پێدرا.