کۆریای باشوور: لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ناوچەکە دەکەین
کۆشکی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی ناوچەکە دەکەن، داوا لە کارمەندەکانیان لە عێراق دەکەن شوێنەکانیان بەجێنەهێڵن.
کۆشکی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور (ناسراو بە کۆشکی شین) لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاندووە، چەندین راپۆرتیان لەبارەی هێرشەکانی ئێران بەدەستگەیشتووە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.
سەرۆکایەتی کۆریای باشوور لە راگەیێندراوەکەیدا راشیگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور لە نزیکەوە چاودێریی سەلامەتی هاووڵاتییانی کۆریای باشوور لە ناوچەکە دەکات؛ هاوکات داوا لە کارمەندەکانیان لە عێراق دەکەن شوێنەکانی خۆیان بەجێنەهێڵن.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئێستا تیمێکی وەزارەتی دەرەوە کار لەسەر خەمڵاندنی زیانی هێرشەکانی ئێران دەکەن کە لە تۆڵەی قاسم سولەیمانی بۆسەر ئەمریکا ئەنجامدراون.
هەروەها سەرۆکایەتی کۆریای باشوور راشیگەیاندووە، کۆمپانیاکانیان لە عێراق رێکارە ئەمنییەکانیان زیاتر کردووە و بە پلانی دەرچوونی لەناکاویاندا چوونەتەوە.