سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم کاردانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد و هەولێر، رایگەیاند، ئێران هێرشی کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا هەموو شتێک باشە.
دۆناڵد ترەمپ لە توویتێکدا رایگەیاند: مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەی دوو بنکەی سەربازیی لە عێراق کراوە، ئێستا هەڵسەنگاندن دەکرێت بۆ قوربانی و زیانەکان بەڵام تاوەکو ئیستا هەموو شت باشە. ئێمە بەهێزترین و پڕچەکترین سوپامان لە جیهاندا هەیە و ئەمڕۆ راگەیێندراوێکمان لەوبارەوە دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ