فوئاد حوسێن بۆ رووداو: دوو رێگەچارە بۆ کێشەی سووریا هەن

07-12-2024
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە دەوحەی قەتەر گوتی: "ئەمشەو کۆبونەوەیەکی فراوان دەکرێ. وەزیرانی دەرەوەی رووسیا، ئێران، تورکیا، قەتەر، سعودیە، عێراق، میسر و ئوردن بەشدار دەبن." 
 
فوئاد حوسێن لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا؛ بە سەنگەر عەبدولڕەحمان، نێردراوی رووداوی گوت: "کۆبوونەوەکە گرنگە، چونکە هەریەکە لە تورکیا، ئێران، رووسیا، عێراق و وڵاتانی دراوسێی سووریای تێدایە، سعودیە و قەتەریش بەشدارن."
 
فوئاد حوسێن هاوکات، باسی لەوە کرد، بۆ دۆخی سووریا دوو چارەسەر هەن؛ "یان لایەنی سەربازی، کە بە واتای ئاڵۆزیی چەکداری دێت لە سووریا، یانیش رێگەیەکی سیاسی کە ئەویش چارەسەری کێشە ناکات، بەڵکو ئیدارەی دەدات." 
 
لەبارەی ئەجێندای کۆبوونەوەکەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی: "باس لە رەوشی سووریا دەکرێت، هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت لەسەر بنەمای زانیارییەکانی ئەم وەزیرانە. دووەم، هەڵوێستی ئەم وڵاتانە چۆن دەبێت، سێیەمیش، چۆن [بارودۆخی سووریا] چارەسەر دەکرێت." 
 
نوێدەکرێتەوە.... 

 

 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە