رووداو- شەرقولئەوسەت
شارەزایەکی ئەمریکی رایگەیاند: "سەرەڕای ئەو وێنە نەرێنییەی دەزگاکانی راگەیاندن لەبارەی عێراقەوە دەیخەنەڕوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کورد خۆی لەرووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ بەغدا دەپارێزێ و لایەنە سیاسییەکان سوورن لەسەر مانەوە لەپەرلەمان و حکومەتی ئەو وڵاتە، پێشبینی دەکەم عێراق 20 ساڵی دیكه له ته‌نگژه‌كانی رزگاری بێت."
دكتۆر مایكل نایتس، شاره‌زا له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ کاروباری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: "سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامبوونی ره‌وتی كوشت و كوشتاریی له‌نێوان عێراقییه‌كاندا و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دۆخه به‌مدواییه، به‌راده‌یه‌ك وایلێهاتووه كه‌سێك گوێ به رێژه‌ی كوشتاری رۆژانه نادات، هاوکات سه‌ره‌ڕای شڵه‌ژانی تایه‌فه‌گه‌ری لەعێراق، پێشبینی دەکەم عێراق دوای 20 ساڵی دیكه له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ئێستای رزگاری بێت و ببێته ده‌وڵه‌تێكی پێشه‌نگ، لێبورده و كراوه".
نایتس هەروەها دەڵێ: "زۆر له‌و وێنانه‌ی له‌میدیاكاندا ده‌رباره‌ی عێراق بڵاودەکرێنەوە زێده‌ڕۆییان تێدایه، چونکە راسته كوشتار زۆره لەو وڵاتە، به‌ڵام رێژه‌كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتر كه‌مبووەته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م كوشت و كوشتاره‌ش ته‌نها له‌عێراقدا نییه".
بە بڕوای نایتس، ئه‌وه‌ی له‌عێراق رووده‌دات "به‌شه‌ڕی ناوخۆی ناناسم"، لەکاتێکدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر له‌عێراقییه‌كان ره‌خنه له حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی ده‌گرن، به‌ڵام هێشتا دوو خاڵ به‌دی ده‌كرێ، ئه‌ویش "زۆر له پارته سیاسییه‌كان سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه له نێو په‌رله‌مان و حكومه‌تدا، دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه كورده‌كان سوورن له‌سه‌ر خۆپاراستن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ به‌غدا".
شارەزا ئەمریکییەکە ئاماژەش بەوەدەکات، کە لەساڵانی 2006 و 2007، کە رەوشی عێراق لەخراپترین باریدا بوو، ئەو لەعێراق بوو و پێی وانییە ئەو کوشتارگەی ئەو کاتەش رووی دەدا شەڕی ناوخۆ بێ.
نایتس هاوکات دەڵێ "هەڵەی ئەمریکا لەعێراق ئەوەبوو سوننە چەکدارەکان و ئاشتیخوازەکانی پێکەوە کردە ئامانج، چونکە رژێمی سەدام حوسێن سوننە مەزهەب بوو، حکومەتی ئێستای عێراقیش هەمان هەڵە دووبارە دەکاتەوە، جگە لەهەڵەی گەڕانەوە بۆ سیستمی ناوەندی لەبڕی سیستمی فیدراڵی، کە گونجاوترە بۆ ئەو وڵاتە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ