سەربازێکی دیکەی ئیسرائیل لە سنووری لوبنان کوژرا

07-10-2024
رێبەر حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی لە سنووری لوبنان راگەیاند. بەو جۆرەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئەو وڵاتە لە سنووری لوبنان لە 24 کاژێردا بۆ 2 کەس بەرزبوویەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 7 ئۆکتۆبەری 2024، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سەربازێکی بە ناوی ئەڤیڤ مێگان تەمەنی 43 ساڵ لە سنووری لوبنان لە ئەنجامی تۆپباران کوژراوە. 
 
بەیانی ئەمڕۆش سوپای وڵاتەکە کوژرانی سەربازێکی بەناوی ئەتای ئەزولای و برینداربوونی 2 سەربازی دیکەی راگەیاندبوو.
 
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر جەنگی ئیسرائیل لەگەڵ حەماسی فەلەستینی و حیزبوڵڵای لوبنانی تێدەپەڕێت.
 
بە گوێرەی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی یەک ساڵی جەنگدا 729 سەربازی ئیسرائیل لە جەنگی نێوان سوپای ئەو وڵاتە لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و حیزبوڵڵای لوبنان کوژراون.
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هەر لە جەنگەکەدا 18 هەزار چەکداری حەماس و 800 چەکداری حیزبوڵڵای لوبنانی کوژراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەی گازی کۆرمۆر

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەبێتە دووەم بەرهەمهێنەری گاز؛ 'پێویستی بە 200 ملیار دۆلارە'

بەڕێوەبەرانی کەرتی وزە لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا لە دوبەی رایانگەیاند، بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببێتە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری گازی سرووشتی لە جیهان، کەرتی وزەی ناوچەکە لە چوار ساڵی داهاتوودا پێویستی بە 200 ملیار دۆلار وەبەرهێنانە.