سەرۆکی ئیسرائیل: دەبێت جیهان پاڵپشتمان بێت بۆئەوەی داهاتوویەکی باشتر بۆ ناوچەکە بەدەستبهێنین

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئیسرائیل داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات پاڵپشتیکاری حکومەتی وڵاتەکەی بێت بۆئەوەی ئاشتی بەدەستبێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2024 ئیسحاق هەرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "پێویستە جیهان لەو راستییە تێبگات و بزانێت کە بۆ گۆڕینی ئاراستەی مێژوو و بەدەستهێنانی ئاشتی، هەروەها بۆئەوەی داهاتوویەکی باشتر بۆ ناوچەکە بەدەستبێت، دەبێت پاڵپشتی لە ئیسرائیل بکات لە شەڕەکەیدا دژی دووژمنەکانی."
 
گوتەکەی سەرۆکی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی جەنگی نێوان بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین و سوپای ئیسرائیلدا تێدەپەڕێت.
 
شەڕەکە بە هێرشی بزووتنەوەی حەماس لە بەرەبەیانی زووی رۆژی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 بۆسەر کۆمەڵگە جوونشینەکانی نزیک کەرتی غەززە دەستیپێکرد.
 
کاژێر 6:29 خولەک چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر ناوچەی کیبوتز رەیم کە تێیدا فێستیڤاڵێک بەڕێوەدەچوو و 370 کەسیان کوشت.
 
هێرشەکەی حەماس چەند کاژێرێکی خایاند و تێیدا بەگشتی 1205 کەس لەنێو ئیسرائیل کوژران و 251 کەسی دیکەش لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە بە بارمتە گیران؛ 97 کەس لەوان هێشتا ئازاد و رزگار نەکراون و سوپای ئیسرائیل پێیوایە 37 کەس لەوان گیانیان لەدەستداوە.
 
هەمان رۆژ ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە کرد و رۆژی 13ی هەمان مانگیش ئۆپەراسیۆنی زەوینیی بۆ ئەو ناوچەیەی فەلەستین دەستپێکرد.
 
تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی بۆردوومان، تۆپباران و شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس و جیهادی ئیسلامی 41 هەزار و 870 کەس لەو ناوچەیەی فەلەستین کوژراون. شەڕەکە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی هەموو 2.4 ملیۆن دانیشتووانەکەی غەززەش.
 
شەڕەکە تەنیا لە سنووری غەززە نەماوە و بەشێکی ناوچەکەی گرتووەتەوە. سەرنجی ئێستای ئیسرائیل لەسەر حیزبوڵڵای لوبنانە و لە چەند هەفتەی رابردوودا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرکردەکانی کوشتوون، لەوانەش حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران

دوو بەرپرسی باڵای ئەمنیی ئێران بۆ رۆیتەرز: پەیوەندیمان لەگەڵ قائانی پچڕاوە

دوو بەرپرسی باڵای ئەمنیی ئێران دەڵێن، لە شەوی پێنجشەممەوە ئێران و حیزبوڵڵا نەیانتوانیوە پەیوەندی بە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە بکەن و چارەنووسی نازانن.