رووداو - هەولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتاڵیا رایگه‌یاند، حکومەتی وڵاته‌كه‌ى له قۆناخه‌كانى سه‌ره‌تای هه‌ڵسه‌نگاندنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیدایە له وڵاتانى ده‌ره‌وه.
رۆژی چوارشەممە جۆزیپی كۆنتی، سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیتاڵیا سەردانی بەغدا و هەولێری کرد. دواتریش بە سەردانێک گەیشتە لوبنان.
له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌ڤانیدا له لوبنان، جۆزیپی كۆنتی گوتی، حکومەتی وڵاتەکەی دەست بە کشانەوەی سەربازەکانی لە ئەفغانستان دەکات و هیواشی خواست پرۆسه‌ى ئاشتى له‌و وڵاتە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەنجامی هەبێت.
كۆنتێ سه‌باره‌ت به هێزه‌كانیان له عێراقیش رایگەیاند، ئه‌و هێزەی كه به‌نداوى موسڵ ده‌پارێزن له مانگی پێنجی ئەمساڵدا ده‌كشێنه‌وه.
جۆزیپى كۆنتی گوتی "وه‌ك ده‌زانن یه‌كێك له یه‌كه‌كانمان له عێراقه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنى كاره‌كانى به‌نداوى موسڵ و چاوه‌ڕێده‌كه‌ین له كۆتاى ئاداردا ئه‌و یەکەیه بكشێنینه‌وه. ئه‌وه‌شى كه په‌یوه‌ندى به یه‌كه‌كانى دیكه‌وه هه‌یه، هیچ پلانێك بۆ ده‌ستكردن به هه‌ڵسه‌نگاندنى ته‌كنیكى نییە".
رۆژی چوارشەممە دوای سەردانی بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق، جۆزیپى كۆنتی سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ