بەرپرسێکی باڵای تورکیا بۆ رووداو: هاکان فیدان نەچووەتە سووریا

07-02-2018
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن تورکیا سووریا
A+ A-

رووداو- ئەنقەرە

دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە ، راوێژکاری دەزگای هەواڵگری تورکیا سەردانی سووریای کردووە ، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا لەلێدوانێکدا بۆ رووداو هەواڵەکەی رەتکردەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هاکان فیدان نە سەردانی سووریای کردووە و، نە لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی کۆبووەتەوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بە سەردانی راوێژکاری دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناسراو بە (میت) بۆ سووریا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە کرد. 

نزار نایف، رۆژنامەڤانی ناسراوی سووری دانیشتووی بەریتانیا و توێژەر لە "سەنتەری ئەوروپی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی رۆژهەڵاتی نزیک" توویتێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی تایبەت لە لازقیەی سووریاوە، هاکان فیدان، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە بنکەی سەربازیی حمێمیم لەگەڵ عەلی مەملووک، بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاسایشی نیشتمانیی سووریا کۆبووەتەوە. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە