07-01-2020
19:47
لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانیدا 56 کەس گیان لەدەستدەدەن و زیاد لە 213ی دیکە برینداردەبن
رێوڕەسمی پرسەی قاسم سولەیمانی
رووداو - هەولێر
لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە کرمان، 56 کەس بەهۆی قەرەباڵخی و پاڵەپەستۆوە گیانیان لەدەستدا و 213 کەسی دیکە برینداربوون.
پیرحوسێن کۆلیوەند، سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 40 کەس لە بەشداربووانی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی بەهۆی زۆریی ژمارەی بەشداربووان و پاڵەپەستۆوە گیانیانلەدەستداوە.
سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لانیکەم 213 کەسی دیکە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
تاوەکو ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بە فەرمی رانەگەیێندراوە. ئاژانسی نیمچە فەرمیی ئیسنای ئێران پێشتر رایگەیاند، 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و 48 کەسی دیکە برینداربوون.
13:42
ئاژانسی ئێرنا لە زاری بەرپرسی کۆمیتەی ناشتنی قاسم سولەیمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ (سێشەممە 07-01-2020) تەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەخاکناسپێردرێت، ئەمەش لەبەرئەوەی قەرەباڵخییەکی زۆر هەیە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە، کەمێکی دیکە کاتەکەی بە دیاریکراوی بڵاودەکەنەوە.
زیاتر بخوێنەوە
12:30
ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی گیانیانلەدەستدا بەرزبووەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی گیانیانلەدەستدا بەرزبووەوە
لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە کرمان، دەیان کەس بەهۆی قەرەباڵخی و پاڵەپەستۆوە گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 200 کەسی دیکە برینداربوون.
پیرحوسێن کۆلیوەند، سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 40 کەس لە بەشداربووانی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی بەهۆی زۆریی ژمارەی بەشداربووان و پاڵەپەستۆوە گیانیانلەدەستداوە.
سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لانیکەم 213 کەسی دیکە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
تاوەکو ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بە فەرمی رانەگەیێندراوە. ئاژانسی نیمچە فەرمیی ئیسنای ئێران پێشتر رایگەیاند، 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و 48 کەسی دیکە برینداربوون.
11:00
سوپای پاسداران: بە دڵنیاییەوە تۆڵەی تیرۆرکردنی سولەیمانی دەکەینەوە
سەربازانی سوپاسی پاسداران، وێنە؛ AP
سوپای پاسداران رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە تۆڵەی تیرۆرکردنی سولەیمانی دەکەنەوە و دەڵێت "ئەمریکا بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە خستە مەترسییەوە".
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، وەڵامی تیرۆرکردنی سولەیمانی کاریگەر و بەهێز دەبێت و رایدەگەیێنێت "چیدیکە ئەم ناوچەیە شوێنێکی ئارام نییە بۆ ئەمریکا".
لەبارەی ئەو بنکە و بارەگایانەی بەنیازن بیکەنە ئامانج سوپای پاسداران دەڵێت، هەر شوێن و ناوچەیەک لەلای ئەمریکییەکان پیرۆز و خۆشەویست بێت دەیکەنە ئامانج.
هاوکات سوپاسالاری ئێران باس لەوە دەکات، قاسم سولەیمانی رێگەی نەداوە ئەمریکا لە ناوچەکە پەرە بە تواناکانی بدات و گەمارۆی ئیسرائیلی دابوو، راشیگەیاند "لە هەر شوێنێکەوە پەلاماری ئێران بدرێت دەیکەین بە دۆزەخ".
ئەمڕۆ سێشەممە 7-1-2020 لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێران تاوتوێی وەڵامدانەوەی ئەمریکا دەکرێت و 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ سوپای قودس تەرخانکراوە.
دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس لە بەرەبەیانی رۆژی 3-1-2020 گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتە لووتکە، بەشێوەیەک کە راستەوخۆ هێرشی زارەکی دەکەنە سەر یەکدی و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی یەکدی دەکەن.
زیاتر بخوێنەوە
10:09
بەخاکسپاردنی تەرمی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دواخرا
تەرمی قاسم سولەیمانی لە کرمان و تەرمی ئەبومەهدی موهەندیس لە بەسرە، وێنە؛ AFP
ئەمڕۆ سێشەممە 07-01-2020 تەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە پارێزگای کرمان لە ئێران و تەرمی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەجەف لە عێراق بەخاکدەسپێردرێن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دوای تاران و قووم گەیشتە شوێنی لەدایکبوونی خۆی پارێزگای (کرمان) و سەدان هەزار کەس پێشوازییان لە تەرمەکەی کرد.
تەرمی قاسم سولەیمانی لە گوڵزاری شەهیدانی کرمان بەخاکدەسپێردرێت، پۆلیسی تاران رایگەیاند ملیۆنان کەس لە تاران بەشداری پرسەکەیان کردووە.
لە راگەیێندراوێکدا حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەکردووە، کاژێر 08:00ـی بەیانی لەڕێگەی دەروازەی سنووریی شەلەمچە تەرمی مەهدی موهەندیس گەڕێندرایەوە بەسرە و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ نەجەف.
پێشتر مەهدی موهەندیس داوای کردبوو لە گۆڕستانی وادی سەلام بنێژرێت، حەشدی شەعبی دەڵێت، لەسەر داوای خۆی لەو گۆڕستانە کە دەکەوێتە نەجەف، بەخاکدەسپێردرێت.
ژمارەیەكی زۆری دانیشتووانی پارێزگای بەسرە لە رێوڕەسمی بەڕێكردنی تەرمی ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بەشدارن، هەروەها هەزاران هاووڵاتی لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی شاری بەسرە و ئەو رێگانەی تەرمەكەی پێدا تێدەپەڕێت كۆبوونەتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 03-01-2020 لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران.
دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتە لووتکە، بەشێوەیەک کە راستەوخۆ هێرشی زارەکی دەکەنە سەر یەکدی و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانی یەکدی دەکەن.
پێشوازییکردن لە تەرمی ئەبومەهدی موهەندیس لە بەسرە
زیاتر بخوێنەوە