هاونیشتمانییەک لە بەریتانیاوە بە پێ دەچێتە مەککە

06-07-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
پێشوازیی خەڵک لە هاونیشتمانییەک
پێشوازیی خەڵک لە هاونیشتمانییەک
نیشانەکردن حەج
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پیاوێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەریتانیاوە بە پێ دەچێتە مەککە و لەوێ بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێدەکرێت.
 
ئادەم محەممەدی تەمەن 53 ساڵ، 11 مانگە بەڕێکەوتووە و 7000 کیلۆمەتر و 9 وڵاتی بڕیوە تاوەکو گەیشتووەتە سعودیە.
 
ئەو پیاوە کوردە دەڵێت، "بە مێشک ماندووبووم. توانای خواردن و خواردنەوەم نەما، دوایی شتێک لەناخی خۆمدا پێی گوتم: لە چی دەترسی؟ تۆ خوات لە پشتە و دەتوانی بە ئامانجەکەت بگەی. من 52 یا 53 ساڵ بۆخۆم ژیاوم، بۆچی 10 یان 11 مانگ بۆ خوا نەبێ؟"
 
ماوەی دوو ساڵ بوو بەهۆی کۆرۆناوە نەیدەتوانی گەشتی سعودیە بکات، بەڵام ئەمساڵ توانی دوای بڕینی ماوەیەکی دوور و درێژ بگاتە مەککە.
 
ئەمساڵ یەک ملیۆن زیارەتکار سەردانی ماڵی خودایان کردووە بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکە ئایینییەکەیان، کە پار بەهۆی کۆرۆناوە 60 هەزار حاجی کە ڤاکسینیان بەکارهێنابوو و بەر لە کۆرۆناش ژمارەیان تاوەکو دوو ملیۆن و نیو دەچوو. ئەمساڵ خەرجیی هەر موسڵمانێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لانیکەم 5000 دۆلارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە