بەهۆی "دزینی سەموون" دوو منداڵی سووری دارکاری کران

06-04-2016
محەممەد ئیسماعیل
...
...
نیشانەکردن منداڵی سووری
A+ A-

رووداو - ئاژانسەکان

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی لێدان لە دوو منداڵی سووری لە تورکیا لەلایەن دوو دووکاندارەوە، بەتۆمەتی ئەوەی ژمارەیەک سەموونیان دزیوە، کاردانەوەی خەڵکی ئەو وڵاتەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا.

لە  ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دوو منداڵ کە بە سووری ناسراون، لە دۆڵابی بەردەم دووکانێکدا ژمارەیەک سەموون هەڵدەگرن، بەڵام لەکاتی دوورکەوتنەوەی یەکێکیان کە هێشتا ئەوی دیکەیان لە شوێنی خۆی نەجوڵاوە، دوو دووکاندار کە بۆڕییان بەدەستەوەیە، دەیانبین و دەست بە لێدانیان دەكەن.

رووداوەکە 1-4-2016 لە شاری هەتای تورکیا روویداوە، دوای لێکۆڵینەوەش پۆلیس ڤیدیۆی رووداوەكەی بڵاوكردەوە كە بە کامێرای چاودێری گیراوە.

دوای ئەوەی دوو دووکاندارەکە دەکەونە لێدانی دوو منداڵەکە، یەکێک لە منداڵەکان دەبورێتەوە و خەڵکی ناوچەکەش پۆلیس و تیمی فریاکەوتن ئاگاداردەكەنەوە و دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداوەكە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە