رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی تورکیا لە پشت سەربازێکی هاوپەیمانانەوە دەردەکەوێت لە رۆژئاوای کوردستان. وێنە:AP
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، تاکە ئامانجیان لەناوبردنی رێکخراوە "تیرۆریستییەکان"ـە کە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا دروست دەکەن. دەشڵێت، ئۆپەراسیۆنی زەوینی تاکە بژاردە نییە لە سووریا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێكی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2023 بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا 37 شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل-یەپەگەیان کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، ئەم ساڵ هەزار و 388 شەڕڤانیان کردووەتە ئامانج. هەروەها لە 24ـی تەممووزی 2015ـەوە تائێستا 38 هەزار و 731 شەڕڤانی یەپەگەیان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەداوە، لەو هێرشە ئاسمانییانەدا کە لە رۆژانی 1-2-3ـی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەکانی مەتین، گارە، خواکورک، قەندیل و ئاسۆس کردوویانە 58 پێگەی پەکەکەیان کردووەتە ئامانج.
دوای هێرشە خۆکوژییەکەی رۆژی 1ی ئەم مانگە بۆ سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش لە ئەنقەرە، کە پەکەکە لە ئەستۆی گرت، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان و یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ