گالەری

05-10-2020
16 Photos
رووداو - AFP
 
دوای دوو مانگ لە روودانی، خەڵکی لوبنان لەڕێگەی هەڵدانی میزەڵان بە ئاسمانی پایتەختی وڵاتەکەیان یادی تەقینەوە گەورەکەی 4ی ئابی بەندەری بەیرووتیان کردەوە.
 
لە تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووتدا لانیکەم 190 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە شەش هەزار و 500 کەسیش برینداربوون، سەدان هەزار کەسیش لە دانیشتووی شارەکەش بێلانە بوون و زیانێکی گەورەی ماددیش بەهۆی تەقینەوەکەوە کەوتەوە.
 
هێشتا لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری روودانی تەقینەوەکە بەردەوامن و ئاشکرانەکردنی ئەنجامەکانیش خەڵکی وڵاتەکەی نیگەران و تووڕە کردووە.