میدیای حووسییەکان: ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر سێ شاری یەمەن

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبەر حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای حووسییەکان دەڵێت، ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردووەتە سەر سێ شاری سەنعای پایتەخت، زەمار و حودەیدییە.
 
ئەمڕۆ هەینی 4ی تشرینی یەکەمی 2024 میدیای فەرمیی حووسییەکانی یەمەن بڵاویکردەوە، ئەمریکا و بەریتانیا چەند هێرشێکیان بۆ سەر یەمەن ئەنجامداوە، لەنێویاندا 7 هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی حودەیدییە و چواری دیکەش بۆ سەر سەنعای پایتەختی وڵاتەکە.
 
میدیای وڵاتەکە ئاماژەی بە قەبارەی زیانەکان نەداوە.
 
دوێنێ پێنجشەممە 3ی تشرینی یەکەم حووسییەکانی یەمەن گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، کەشتییەکی نەوت هەڵگری بەریتانیایان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە کەشتییەکە دووکەڵێکی زۆری لێ بەرزدەبێتەوە.
 
حووسییەکان دەڵین، لە هێرشەکەدا "هەشت مووشەکی بالیستی و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان و بەلەمێک" بەکارهاتوون.
 
هەروەها ئاماژەیان بەوەش کرد، تاوەکو ئاگربەستی غەززە و لوبنان رانەگەیێندرێت، لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە