رووداو - ئاژانسەکان
دەسەڵاتدارانی ئێران بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، کەسێکی بەڕەگەز لوبنانی و ئەمریکی دەستگیرکرد.
تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران رۆژی سێشەممە 3 ی تشرینی یەکەمی 2015 لە زاری سەرچاوەیەک رایگەیاند " حکومەتی ئێران کەسێکی بە ناوی نزار زەکا، کە هەڵگری رەگەزنامەی لوبنانی و ئەمریکییە، بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە دەزگای هەواڵگری و دامودەزگا سەربازییەکانی ئەمریکا دەستگیركردووە".
هەفتەی رابردووش میدیاکانی لوبنان رایانگەیاندبوو، نزار زەکا، شارەزا لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری لە 18 ی مانگی 9 ی ئەمساڵ دوای ئامادەبوونی لە کۆنگرەی تاران، دیارنەماوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ