سوپای پاسداران: هەنییە بە مووشەکێکی کورتمەودا لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە کراوەتە ئامانج

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای پاسداران دەڵیت، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران بە مووشەکێکی کورتمەودا کراوەتە ئامانج؛ ئاماژە بەوەش دەکات، مووشەکەکە لە دەرەوەی ئەو باڵەخانەیەوە هاوێژراوە کە هەنییەی تێدا بووە.
 
ئەمڕۆ شەممە، 03-08-2024، سوپای پاسدارانی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وردەکاریی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسی لە تاران خستەڕوو.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئیسماعیل هەنییە لە رێگەی مووشەکێکی کورتمەودا کراوەتە ئامانج کە هەڵگری کڵاوەی مووشەکیی 7 کیلۆگرامی بووە و تەقینەوەیەکی بەهێزی لێکەوتووەتەوە.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مووشەکەکە لە دەرەوەی سنووری ئەو باڵەخانەیەوە تەقێندراوە کە ئیسماعیل هەنییەی تێدا بووە.
 
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە کە ''ئەو کردەیە بە داڕشتن و جێبەجێکردنی رژێمی زایۆنی و بە پاڵپشتیی ئەمریکا کراوە.''
 
لە بەشێکی راگەیێندراوەکەدا سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، لە کات و شوێنی گونجاودا بە ''سزایەکی سەخت'' وەڵامی''شەهیدکردن''ـی هەنییە دەدەنەوە.
 
بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 31-07-2024 ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کرایە ئامانج. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی رووداوەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام ئێران ئیسرائیل بە تۆمەتبار دەزانێت و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە دەکات. 
 
کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە کاتێکدا بوو کە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆککۆماری ئێران سەردانی تارانی کردبوو.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتی ئەبراهام لینکۆڵن

ئەمریکا بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل جووڵە بە هێزی زیاتر بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) دەڵێت، کۆمەڵەیەک فڕۆکەی جەنگی و کەشتییەکی دیکەی فڕۆکەهەڵگر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جێگیردەکەن بۆئەوەی دژی هەڕەشەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی، بەرگری لە ئیسرائیل بکەن.