رووداو دیجیتاڵ
لە یەکەم رۆژ و شەوی دوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بەگوتەی تەندروستی غەززە، سەتان کەس کوژران و بریندار بوون. هەروەها بەهۆی کەمیی خوێنی هەڵگیراوەوە، لە خان یونس هەڵمەتی خوێنبەخشین دەستیپێکرد.
سەعید مەعلەوانی، ئاوارەیەکی غەززەیە و دەڵێت، "هاتینە نەخۆشخانە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاری بەخشینی خوێن بە بریندارانی نیشتمان و غەززە، ئەوەش بۆ پاراستنی ژیانی منداڵان و هاووڵاتییە بێتاوانەکان".
دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستە حەوت رۆژییەکەی ئیسرائیل و حەماس، جەنگەکە دەستیپێکردەوە.
بە گوێرەی تەندروستی کەرتی غەززە، تەنیا رۆژی هەینی بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە نزیکەی 200 کەس کوژران و سەتانی دیکەش بریندار بوون.
ئەنوەر مەلیخی، پزیشکی تاقیگەیە لە غەززە و دەڵێت، "کاتێک لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوامان لە هاووڵاتییان کرد، وەڵامی داواکەیان دایەوە و هاتنە نەخۆشخانە بۆ بەخشینی خوێن بە نەخۆش و برینداران".
حەماسیش ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل کرد.
ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دوای ئەوە کۆتاییهات کە هەردوولا بە هۆکاری جیاواز رەتیانکردەوە ئاگربەستەکە درێژبکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ