لە 300 رۆژی شەڕدا 140 هەزار کەس لە غەززە بوونەتە قوربانی
رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی میدیایی حکومی لە غەززەی فەلەستین رایگەیاند لە ماوەی 300 رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسدا نزیکەی 49 هەزار و 500 کەس کوژراون و 10 هەزاری دیکەش بێسەروشوێنن، زیاتر لە 91 هەزار کەسیش بریندارن، 82 هەزار تۆن تەقەمەنی خراونەتە سەر غەززە و زیانەکانیش بە 33 ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت.
نووسینگەی میدیایی حکومی غەززە، رۆژی پێنجشەممە، 1ـی ئابی 2024، ئامارەکانی 300 رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینی بڵاوکردەوە:
- کوژراو و بێسەروشوێن: 49 هەزار و 480 کەس
- کوژراو: 39 هەزار و 480 کەس
- بریندار: 91 هەزار و 128 کەس
- کۆمەڵکوژی: 3 هەزار و 457 کۆمەڵکوژی
- بێسەروشوێن: 10 هەزار کەس
- کوژراو (منداڵ): 16 هەزار و 314 کەس
- کوژراو (ئافرەت): 10 هەزار و 980 کەس
- گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتییەوە: 35 کەس
- کوژرانی تیمە پزیشکییەکان: 885 کەس
- کوژرانی کارمەندانی بەرگری شارستانی: 79 کەس
- کوژرانی رۆژنامەنووسان: 165 کەس
- ئەو منداڵانەی بێ دایک و باوک یان بەبێ یەکێکیان مانەتەوە: 17 هەزار
- ئەو منداڵانەی بەهۆی بەدخۆراکی و نەبوونی خۆراکەوە ئەگەری مردنیان هەیە: 3 هەزار و 500 منداڵ
- ئەو بریندارانەی بۆ چارەسەری پێویستیان بە بردنە دەرەوە هەیە: 12 هەزار کەس
- تووشبووانی شێرپەنجە کە پێویستیان بە بردنە دەرەوە هەیە: 10 هەزار کەس
- ئاوارەکانی غەززە: دوو ملیۆن کەس
- ژمارەی ئەو خانوو و باڵەخانانەی وێران بوون یانیش زیانیان بەرکەوتووە: 360 هەزار باڵەخانە و خانوو
- ژمارەی باڵەخانە وێرانبووەکانی حکومەت: 198
- ژمارەی یەکەکانی وێرانبووی نیشتەجێبوون: 150 هەزار یەکە
- بڕی تەقەمەنی: 82 هەزار تۆن
- نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی وێرانکراو و بێخزمەت: 246
- کارەبا: 3 هەزار و 30 کیلۆمەتر هێڵی کارەبا تێکدراوە
- بیری ئاوی وێرانبوو: 700
- زیانە سەرەتاییەکانی راستەوخۆی شەڕ: 33 ملیار دۆلار
رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی رابردوو، جەنگی ئیسرائیل و حەماس بە هێرشی ئەو گرووپە بۆ سەر ژمارەیەک کۆمەڵگەی جوونشین لە باشووری وڵاتەکە دەستیپێکرد.
بەپێی ئامارەکانی ئیسرائیل لەدوای 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023، تاوەکو 28ـی مانگی تەممووزی رابردوو، 689 سەرباز و ئەفسەر و پۆلیس کوژراون، زیاتر لە هەزار و 140 سڤیلیش کوژراون.