رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا لەدوای سعودیە سەردانی تورکیا بکات.
ئەحمەد شەرع، پێشتر لە دیمەشق لە 13-12-2024 و 26-1-2025 لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و لە 22-12-2024 لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەتەوە.
ئەحمەد شەرع یەکەم سەردانی دەرەوەی خۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ سعودیە دەبێت.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئەگەر خشتەی کارەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گونجاو بێت، شەرع لە چوار یان پێنجی شوبات سەردانی تورکیا بکات.
ئاسایش، یەکێک دەبێت لەو پرسە سەرەکییانەی لە سەردانەکەی شەرع دا بۆ تورکیا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
بەشێکی سنووری سووریا لە دیوی رۆژئاوای کوردستان کە هاوسنوورە لەگەڵ باکووری کوردستان لە دیوی تورکیا، لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە.
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە پێکهێنەری سەرەکیی هەسەدەیە، لەلایەن ئەنقەرەوە بە لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دادەنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ