بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل فەلەستینییەک کوژرا

22 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبەر حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی پارچە مووشەکێک لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین، فەڵەستینییەک کوژراوە، ئەمە دوای ئەوەی ئەمشەو ئێران بە زیاتر لە 200 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
 
ئەمشەو سێشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2024 حوسێن حەمایل، پارێزگاری شاری ئەریحا لە کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت، "کرێکارێکی فەڵەستینی لە ئەریحا دوای ئەوەی پارچە مووشەکێک لە ئاسمان کەوتە خوارەوە و بەری کەوت گیانی لەدەستدا."
 
هێرشەکەی ئێران، ئەمشەو کاژێر 07:30 دەستیپێکرد. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئیسرائیل زیاتر لە 200 مووشەکی ئێرانی دەستنیشان کردووە.
 
تیمی فریاگوزاریی ئیسرائیل رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.
 
دوای هێرشەکە کاژێر 8ی شەو ، سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، لە هێرشەکەدا، سێ بنکەی سەربازییان لە نزیک تەلئەڤیڤ کردووەتە ئامانج. 
 
ئێران دەڵێت، "دوای ماوەیەک لە دانبەخۆداگرتن لە هێرشکردنە سەر سەروەریی ئێران و شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنییە، رێبەری حەماس لە تاران لە کۆتایی مانگ تەمموز، هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل."
 
ئێران هەڕەشەی هێرشی زیاتر دەکات و دەڵێت، ئەگەر رژێمی زایۆنی" کاردانەوەی هەبێت هێرشی تووند و گشتگیر بۆ سەر وڵاتەکە دەکەین.
 
لەدوای هێرشەکە، هەردوو وەزیرانی بەرگریی ئەمریکا و ئیسرائیل بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردوولا تاوتوێی هێرشە مووشەکییەکەی  ئێرانیان بۆ سەر ئیسرائیل کرد. هەردوو لا سوور بوون لەسەر ئەوەی هێڕشەکە لێکەوتەی تووندی بۆ سەر ئێران دەبێت.
 
ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات سوورن لەسەری ئەوەی بەرگری لە هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکە بکەن لە بەرامبەر هەر هێرشێکی ئێران و گرووپەکانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: ئێران هەڵەیەکی گەورەی کرد و باجەکەیشی دەدات

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکی کابینەکەیدا گوتی، "ئێران ئەمشەو هەڵەیەکی گەورەی کرد و باجەکەیشی دەدات".