رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشە "خۆکوژییەکەی" ئەمڕۆی ئەنقەرە دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2023، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە راگەیێندراوێکدا وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکە گوتی، "تيرۆر و تووندوتيژى، هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه كه ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "جه‌خت له كارى پێكه‌وه‌يى و پێویستیى بره‌ودان به هاوئاهەنگی و هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌كه‌ينه‌وه بۆ رێگريكردن له تيرۆر و سه‌رچاوه‌كانى له ناوچه‌كه."
کاژێر 09:30 خولەکی بەیانیی رۆژی یەکشەممە، 01-10-2023، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە نزیک وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە تەقینەوەیەک روویدا. هێرشەکە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدرا کە یەکێکیان خۆی تەقاندەوە و ئەوی دیکەشیان کوژرا.
ئێوارەی هەمان رۆژ پەکەکە لەڕێی میدیای نزیک لە خۆیەوە هێرشەکەی بەردەم وەزارەتی نێوخۆی تورکیای لە ئەستۆ گرت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەکی ئەمنی بە شەوکەت هەرکی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە ئەنقەرەی داوە، ئەو دوو هێرشکارە رۆژی شەممە، 30-9-2023 لە پارێزگای کایسەری پزیشکێکی ڤێتێرنەری دەکوژن و ئۆتۆمبیلەکەشی دەڕفێنن. هەر بەو ئۆتۆمبێلە بەڕێکەوتوون بۆ ئەنقەرەی پایتەخت.
لە هەمان رۆژدا وەزارەتی نێوخۆی تورکیا رایگەیاند، یەکێک لەو دوو کەسەی هێرشیان کردە سەر وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ