حووسییەکان 350 بەندکراو و دیلیان لە سەنعا ئازادکرد

01-10-2019
ئەیاد مەوسمی
زیندانیکراوان لە کاتی ئازادبوونیان. وێنە: AFP
زیندانیکراوان لە کاتی ئازادبوونیان. وێنە: AFP
نیشانەکردن یەمەن
A+ A-

رووداو - هەولێر

حووسییەکان 350 بەندکراویان ئازادکرد کە سیانیان سعودین، زۆربەشیان لەنێوان ساڵێک بۆ چوار ساڵ بوو لە زینداندابوون. بەندکراوان دەڵێن لەڕێگەی دەستپێشخەرییەکی تاکلایەنەوە ئازادکراون.
 
یەکێک لەو بەندیانەی ئازادکراوە دەڵێت "ساڵ و نیوێکە دەستگیرکراوم، بە دەستپێشخەرییەکی تاکلایەنە ئازادکرام، سوپاسیان دەکەم بۆ ئەو دەستپێشخەرییە، خوازیارم و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم سەرجەم زیندانییەکان لە بەندیخانەکان ئازاد بکەن، چونکە هەموومان یەمەنین".
 
لە دانووستانەکانی پێشووی نێوان لایەنە ناکۆکەکانی یەمەن، بابەتی ئازادکردن یان ئاڵوگۆڕی ئەو زیندانیانە ئاڵۆز و سەخت بوو، ئەوەی ئێستا کراوە جووڵەیەکە لەو بەستەڵەکەی کە لەو دۆسیەدا هەبووە، حوسییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە ئەو دەستپێشخەریییە بۆ سەلماندنی نیازپاکی تاک لایەنەیە.  
 
محەممەد بجێتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حوسییەکان دەڵێت "لەو دەستپێشخەرییە مرۆییەدا 350 دیل و دەستگیرکراو ئازادکراون، ئەمانە ناوەکانیان لە چوارچێوەی ئاڵۆگۆڕکردنیان لە دانوستانەکانی سوێد هاتووە، ئەم هەنگاوە رادەی رژدیبوون بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و لایەنی مرۆیی نیشاندەدات".
 
ئازادبوون بۆ ئەو زیندانیکراوانە خۆشی و شادییە، بەتایبەتی بەشێکیان خۆیان بە ستەملێکراو دەزانن، هاوکات هەزاران دەستگیرکراوی دیکە لای هەردوولا چاوەڕێی دەستپێشخەری لەو شێوەیەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە