جۆ بایدن: لە لێواری ئاگربەستی غەززەین

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، گەشبین بن، دانوستاندنەکان بەردەوامن و ئاگربەستی غەززە نزیکە.
 
رۆژی یەکشەممە 01-09-2024 جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە شاری رێهۆبۆس بیچی ویلایەتی دێلاوێر گوتی "پێویستە ئەم جەنگە کۆتایی بێت، پێموایە کە لە لێواری ئاگربەستداین لە غەززە. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی پێبێت."
 
رۆژنامەڤانێک لێی پرسی "بۆچی پێت وایە لە لێواری ئاگربەستن؟ تا چەند هیوات هەیە؟"
 
بایدن گوتی "هێشتا گەشبینم، چونکە سەرکردەکان لە میسر کۆبوونەوە. تیمی ئێمەش لە کۆبوونەوەکان بەردەوامن و نزیکین لە گەیشتنە ئاگربەست. تیمەکان گوتیان لەسەر خاڵە بنچینەییەکان رێککەوتوون، بۆیە هیواتان بەرزبێت."
 
نزیکەی مانگێکە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پرسی ئاگربەستی غەززە بەردەوامن، بەڵام رۆژی 26-08-2024 عیزەت ریشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، شاندی حەماس شەوی رابردوو "دوای کۆبوونەوە لەگەڵ نێوەندگیرانی میسری و قەتەری و ئاگاداربوون لە ئەنجامی دوایین گەڕی دانوستاندن، قاهیرەی جێهێشت." 
 
بە گوتەی ریشق، حەماس داوای کردبوو ئیسرائیل پابەند بێت بەو "نێوەڕۆک"ـەی لە 2ـی تەممووز لەسەری رێککەوتبوون، کە مەبەست لێی ئەو پێشنیازەیە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا خستییەڕوو و لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە پشتیوانیی لێکرا. 
 
بەرپرسەکەی حەماس راشیگەیاند "حەماس جەخت لە ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکەی بایدن دەکاتەوە."
 
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی 23ـی ئاب نووسینگەی سەرۆکایەتیی میسر رایگەیاند، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی غەززە و هەوڵەکانی ئاگربەست کرد.
 
ئەوکات ئەحمەد فەهمی، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی میسر رایگەیاند، سیسی "جەختیکردەوە کە راگەیاندنی دەستبەجێی ئاگربەست لەم کاتەدا گرنگییەکی زۆری بۆ کۆتاییهێنان بە نەهامەتی مرۆیی کارەساتباری کەرتی غەززە، کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و پاراستنی ناوچەکە لە فراوانبوونی ململانێ هەیە."  
 
چەند رۆژێکیش پێش ئەو تەلەفۆنە، میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە، بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی داوای لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد هێزەکانی ئیسرائیل لە سنووری نێوان غەززە و میسر بکشێنێتەوە بۆ ئەوەی قۆناخی یەکەمی جێبەجێکردنی پلانی ئاگربەست دەستپێبکات و دانوستاندنەکانیش بەردەوام بن. 
 
جەنگی غەززە لە 07-10-2023 دەستیپێکرد و هێشتا بەردەوامە. بەگوێرەی تەندروستیی غەززە، لەو جەنگە 40 هەزار و 691 کەس کوژراون. حکومەتی ئیسرائیلیش کوژرانی 1200 کەسی پشتڕاستکردووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دانیشتووەکی غەززە دوای کشانەوەی ئیسرائیل لە دێر بەلەح گەڕاوەتەوە سەر خاونووەکەی کە تەنیا دارووپەردووی ماوەتەوە. وێنە: AFP

نەتەوە یەکگرتووەکان: 21 هەزار کەس بەهۆی جەنگی غەززەوە بێسەروشوێنن

نۆ مانگە عائیشە کوڕەکەى لێ ون بووە و نازانێت ماوە یان مردووە، لەو کاتەوە سوپاى ئیسرائیل ناچارى کردوون لە باکوورى کەرتى غەززەوە ئاوارەى باشوورى کەرتەکە بن، لە پاڵ دوودڵى بەردەوامى بۆ چارەنووسی کوڕەکەى، لە خەمى لەدەستدانى هاوژینەکەى و یەکێک لە کوڕەکانیدایە، کە لە هەفتەى یەکەمى جەنگدا لە بۆردوومانکردنى خانووەکەیان لە ناوچەى بێت لاهیا لە کەرتى غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، کوژران.