رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی سووریا و غەززە، سبەی دەچێتە قەتەر و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لەو سەردانەیدا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکانی ئەنقەرە - دەوحە، پێشهاتەکانی ناوچەکە، هاوئاهەنگیی نێوان هەردوو وڵات و هەنگاوەکانی داهاتوو تاووتوێ دەکرێن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیای تورکیادا بڵاوکراونەتەوە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی دیدارەکانی فیدان لەم سەردانەیدا، دۆخی سووریایە کە لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر باسی لێوە دەکات.
سەردانەکە لەکاتێکدایە؛ 30-1-2025 شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەر سەردانی سووریای کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ئیدارەی راگوزەری سووریا کۆبووەوە. دۆخی غەززەش یەکێکی دیکە دەبێت لەو پرسانەی تاوتوێ دەکرێن.
تورکیا و قەتەر هاوئاهەنگیی زۆر لەنێوانیاندا هەبووە، بەتایبەتی لە ساڵی 2014 بەدواوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ