رووداو- هەولێر
بۆیەکەمجار لە باشووری کوردستان لە نەخۆشخانەیەکی حکومی نەشتەرگەری تۆڕی چاو دەستیپێکرد.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر کە نەشتەرگەرییەکەی لێ ئەنجامدراوە، دەڵێت لەمەودوا ئەو نەشتەرگەرییانە ئەنجامدەدەن کە پێشتر تەنیا لە دەرەوەی وڵات دەکران.
د. شاخەوان دزەیی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر دەڵیت دەتوانن لە نەخۆشخانەکەیان لەلایەن پزیشكانی پسپۆڕی چاو دەتوانن ماددەی سلیکۆن لە چاو دەربهێنن، کە پێشتر نەخۆش بۆ ئەم مەبەستە سەردانی دەرەوەی کوردستان یان سەنتەرە تایبەتەکانیان دەکرد و پێشتر لە کوردستان لە نەخۆشخانەی حکومی ئەم نەشتەرگەرییانە ئەنجامنەدەدران.
د. شاخەوان دزەیی هەروەها دەڵێت ئەم نەشتەرگەریە تایبەتمەندانە لەلایەن کۆمەڵێک لە پزیشکانی پسپۆری بەشی چاو ئەنجامدەدرێت، دەستپێکی نەشتەرگەرییەکانیش بۆیەکەمجار لەلایەن د.عمر عوسمان، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری چاو بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ